خوێندکارێکی دەرمانسازیی زانستی پزیشکی کرماشان بەناوی “خەلیل مورادی”، تەمەن ۳۲ ساڵ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەک، ناوبراو لەمانگی خەزەڵوەری ساڵی ۹۷ لەشوێنی کارەکەی لەکرماشان ، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە.
هەروەها بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار بۆ زانیاری لەسەر چارەنووسی کورەکەیان سەردانی ناوەندە قەزاییەکانیان کردوە، بەڵام وڵامێکی ڕوونیان دەست نەکەوتوە.
ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی پشتڕاست کردەوە، کە لە ماوەی دووساڵ دەسبەسەرکرانیدا هیچ چاوپێکەوتن و پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی نە بووە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ۲۹ جۆزەردان، ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان پێوەندی بە بنەماڵەی ئەوخوێندکارەوە کردوە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی پزیشکی دادوەری شاری کرماشان بکەن.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندوە، تا ئێستا هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارە لە گرتووخانەی ئیتلاعات ناڕوونە و پزیشکی دادەوەری کرماشان هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو خوێندکارەی ڕانەگەیاندوە.