“مایک پۆمپیئۆ”، لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی شورای ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕایگەیاند: ئەمریکا وەک هەمیشە پێبەندە بە ڕێگریکردن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی.
بە پێی هەواڵی هەوالدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی هەینی، ٣٠ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “مایک پۆمپێئۆ”، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بە بڕیارنامەی شورای ئاژانسی نێونەتەوەیی کە داوایان لە ئێران کردوە پێبەند بێ بە ڕێککەوتنی بەرجام و، ڕێگری نەکا لە چاوپێکەوتنی چاودێرانی ئاژانس لەو دامەزراوە ناوکییانەی کە گومانیان لەسەرە، گوتی: ئەگەرکۆماری ئیسلامیی ئێران ملکەچی بڕیارەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی نەبێ ئەوا ڕووبەڕووی سزای قورسی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.
شایانی باسە کە بێجگە لە ئەمریکا، بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە، ڕووسیەش داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوە کە پێبەندی بڕیارنامەی ئاژانس بێ.












