رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ژماره‌یه ئاواره‌كانی عێراق له نێوخۆدا گه‌یشتۆته سێ ملیۆن و ٢٠٦ هه‌زار و ٧٣٦ كه‌س.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه رایدەگەیەنێت کە له مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠١٤ه‌وه هەتا ٢٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٥ ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌نێوخۆی وڵات‌دا بۆ شوێنی ئارام كۆچیان كردووه گه‌یشتۆته 3 ملیۆن و ٢٠٦ هه‌زار و ٧٣٦ كه‌س.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه ملیۆنێك و ٣٣٤ هه‌زار و ٥٩٢ی ئه‌وانه‌ی كۆچیان كردووه له پارێزگای ئه‌نبار، ملیۆنێك و ١١ هه‌زار و ٦٠٦یان له مووسڵ و ٤٠٧ هه‌زار و ١٤٢یان له سه‌لاحه‌دینه‌وه كۆچیان كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه رێژه‌ی سه‌دا ١٨ی ئاواره‌كان له ئه‌نبار و به‌غدا، سه‌دا ١٣ دهۆك و كه‌ركووك، سه‌دا ٩ هه‌ولێر، سه‌دا ٦ مووسڵ و سه‌دا ٥ له پارێزگەی سلێمانی نیشته‌جێ بوون.
به‌وپێیه ئەنبار هه‌م به‌شێكی دانیشتوانی كۆچیان كردووه، هه‌م به‌شێك له دانیشتوانی ناوچه‌كانی دیكه روویان تێ كردووه.
باس له‌وه‌ش كراوه كه ٤٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی نێوخۆی عێراقی بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه‌ش ٢١٨ هه‌زار و ٩٢٨سان بۆ سه‌لاحه‌دین و ١٥٥ هه‌زار و ٦٩٤یان بۆ تكریت گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بۆ ناوچه جیاجیاكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌هۆی پێكدادانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئه‌منی عێراقدا له به‌شه‌كانی باكوور و رۆژئاوادا، به‌چڕی كۆچی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ ناوچه‌ی ئارام ده‌بینرێت.