• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەردەوامیی کوژرانی فەرماندەکانی سپا لە سووریە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/10/17
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند جار هەواڵی کوژرانی فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سووریە بڵاو بۆتەوە. رۆژی سێ شەممە ٢١ی رەزبەر هەواڵی کوژرانی “فەرشاد حەسوونی زادە” و “حەمید موختاربەند” بڵاوبۆوە کە رۆژی دووشەممە ٢٠ی رەزبەر لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەردا کوژرابوون. ئەم هەواڵە لە کاتێک‌دا بڵاوبۆوە کە کەمتر لە حەوتوویەک بەسەر کوژرانی سەرتیپ حوسێن هەمەدانی‌دا تێپەڕ دەبوو.
حوسێن هەمەدانی کە بە کەسی ژمارەی ٢ی سپا ناسرابوو یەکێک لە پایەبەرزترین ئەندامانی سپای پاسداران بوو کە دوای دەسپێکردنی شەڕ و تێکهەڵچوونە نێوخۆییەکانی سووریە نێردرایە ئەو وڵاتە و وەک جێگری قاسم سولەیمانی بەشداریی لە شەڕی دژی ئۆپۆزیسیۆنی سووری دەکرد. ناوبراو یەکێک لە فەرماندە پایەبەرزەکانی سپای پاسداران بوو کە بۆ پاراستنی رێژیم لە هیچ کارێک سڵی نەکردۆتەوە و لە راپەڕینەکەی ساڵی ١٣٨٨ی خەڵکی ئێران‌دا وەک فەرماندەی سپای “محمد رسول اللە” دەورێکی سەرەکیی لە سەرکوتی راپەڕینەکە و، کوشتن و بریندارکردن و گرتنی ناڕازییان‌دا گێڕا.
هەمەدانی لە شەڕی دژی ئازادیخوازان و خەباتکارانی کورد لە کوردستاندا دەوری بەرچاوی هەبووە و وەک یەکێک لە فەرماندەکانی سپا فەرماندەیی هێزی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی لە داگیرکردن و وێرانکردنی کوردستان‌دا کردوە. هەروەها لە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی “کووی دانیشگا” لە هاوینی ١٣٧٨دا بەشداربووە. حوسێن هەمەدانی لە لیستی ئەو بەرپرسانەی رێژیم‌دا بوو کە بەهۆی بەشداری لە سەرکوتی خەڵک و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ رۆژی ١٣ی ئاوریلی ٢٠١١ لە لایەن یەکیەتیی ئورووپاوە گەمارۆیان بەسەردا سەپا. ناوبراو رۆژی پێنجشەممە ١٦ی رەزبەر لە شاری حەلەب بە دەستی دژبەرانی رێژیمی بەشار ئەسەد کوژرا.
دوای راپەڕینەکەی خەڵکی سووریە لە دژی رێژیمی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد، ئێران وەک هاوپەیمان و پشتیوانی بەشار ئەسەد بە کردەوە و بە هەموو تواناوە وێڕای سپای سووریە شەڕێکی تەواو عەیاری لەدژی خەڵکی راپەڕیوی ئەم وڵاتە دەست پێکرد کە تا ئێستا لەپێناو راگرتنی دەسەڵاتی ئەسەد و هەروەها پاراستنی باسکێکی تیرۆری رێژیمی تاران لە ناوچەکە، سەدان هەزار کەس لە خەڵکی سووریەی بە ژن و منداڵ و پیر و لاوەوە کردۆتە قوربانی و بەشی زۆری ئەم وڵاتەی وێران کردوە.
هەر لە سەرەتای ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرەوە ئەگەرچی ئێران رایگەیاندوە هێزەکانی سپای پاسداران تەنیا ئەرکی راوێژکاریان لەم وڵاتەدا هەیە، بەڵام بە کردەوە هەزاران ئەندامی سپا لەو وڵاتەدا خەریکی شەڕکردنن لەگەڵ دژبەرانی ئەسەد و تا ئێستا لەو ماوەیەدا جگە لە کوژرانی دەیان پاسدار چەندین فەرماندەی سپا کوژراون.
ئەم رەوتی کوژرانی فەرماندەکانی سپا لە سوریە لە کاتێکدا زیاد دەکا کە رووسیە بە شێوەیەکی راستەوخۆ هاتۆتە نێو شەڕەکە و بە وتەی خۆی هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزەکانی داعیش، بەڵام نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئەو هێرشە بۆسەر هەموو ئۆپۆزیسیۆنی سووری بێ. هەر لەم چوارچێوەیەدا چەند رۆژێکە هاوپەیمانانی بەشار ئەسەد بە رووسیە و ئێرانیشەوە خۆیان بۆ هێرشێکی سەرانسەری و بەرین بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی سووری و گرتنەوەی شارەکانی باکووری ئەم وڵاتە ئامادە دەکەن.
دیارە بەشداریی راستەوخۆی رووسیە لە کێشەی سووریە وەک دژکردەوەیەک و سیاسەتێکی نوێی رووسیە لە بەرامبەر مەیداندارییە ناکارامەد و زۆرجار هەڵەکانی رۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەتوانێ ببێتە هۆی گەرمترکردنی ئاگری شەڕ و ئاڵوگۆڕ لە هاوکێشەکاندا.
دیارە ئەو رەوتە بە رواڵەت بەرەی لایەنگرانی بەشار ئەسەد بەهێزتر دەکا و شانسی درێژکردنەوەی خۆڕاگریی بەشار ئەسەد بۆ ماوەیەکی دیکە زیاد دەکا، بەڵام بێگومان جگە لە وێرانترکردنی ئەم وڵاتە و کوژرانی ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکەکەی، تێچوو و هەزینە ماددی و ئینسانییەکانی ئێرانیش وەک یەکێک لە بەشدارانی ئەم شەڕە زیاد دەکا.
لە کاتێکدا کە رووسیە خۆی بۆ بەشداریی زیاتر لە شەڕەکەدا ئامادە دەکا، لە لایەن گرووپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە هەڕەشەی دووبارە بوونەوەی ئەزموونی ئەفغانستانی لێ دەکرێ و هۆشداریی پێ‌دەدرێ کە ئەو هەڵەیە دووبارە نەکاتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم رووداوانە کوژرانی فەرماندەکانی سپای پاسداران دەتوانێ تاکتیکی نوێی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە بێ کە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی لایەنگرانی ئەسەددا هەوڵ دەدەن بە لێدانی فەرماندە و سەرکردە سەربازییەکانی ئێران زەبری کاریگەرتر لەم بەرەیە بدەن و لەمپەر لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا دروست بکەن کە بڕیارە بەڕێوەبچێ.
بە گشتی ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی سیاسەتە دەستدرێژیکارانەکانی و بە هێزێکی وەک سپای پاسداران کە بە تایبەتی بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتە چەوتەکانی رێژیم پەروەردە کراوە، بەڕێوەی دەبا، بەفیڕۆدانی سەروەت و سەرمایەی ماددی و مرۆیی ئێرانە لەپێناو راگرتنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی رێژیم و هەموو ئەو هێز و لایەن و رێژیمە سەرەڕۆیانەی لە بازنەی بەرژەوەندکانی رێژیمی تاراندان و، هەربۆیە کوژرانی پاسدار و فەرماندەکانی سپای پاسداران لە سووریە و لوبنان و فەلەستین و هەر شوێنێکی دیکەی جیهان و بەفیڕۆدانی میلۆنان دۆڵار لە سەروەت و سامانی وڵات باجێکە کە خەڵکی ئێران بۆ سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەیدەن.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist