وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەبارەت بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە یاداشتێکی ناڕەزایەتیدا هۆشداری داوەتە باڵوێزی ئێران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا بانگ کرد و یاداشتێکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە تۆپبارانکردنی ڕۆژی سێشەممەی حاجی ئۆمەران و گوندی ئاڵانە داوەتە ئەو باڵوێزە و داوای وەستاندنی هێرش و تۆپبارانی ناوچە سنووریەکانی لە ئێران کردوە و هەروەها، جەختی لە گرنگیی ڕێزگرتنی سەروەریی عێراق لە لایەن ئێران کردووەتەوە.
شایانی باسە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی تر بەخەستی ناوچەی “ئالانە”ی سەر بە شارۆچکەی “چۆمان” لە باشووری کوردستانیان تۆپباران کردەوە و لەو تۆپباران و هێرشانەدا زەرەروزیانێکی زۆری ماددی بەر جووتیاران و کوێستانچیەکان و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش کەوتوە.












