ناوهندی فەرهەنگی هونەریی “پڕشنگی گەلاوێژ” لە شاری شنۆ ڕێوڕەسمێکی تایبهتیی بۆ ڕیزلێنان له یادو بیرهوهریی مامۆستا ئەحمەدی كۆڕ، شاعیرو زانای كورد بەڕێوە برد.
لەم ڕێوڕەسمەدا كە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی ڕهزبهر بەڕێوەچوو، سەید نەجمەدین ئەنیسی، دوكتور مێهریی پاكزاد، عەلی عادیزادە، ڕەحیم فتووحیو مامۆستا عەبدوڵا ئەحمەدیان وتاریان خوێندەوەو هەروەها لە بەشێكی دیكەی ئەم کۆڕیادهدا دوكتور عەزیز محەممەدپوور، دوكتور مەسعود بینەندە، محەممەد سەعید نەجاڕی ناسراو بە مامۆستا ئاسۆ، دوكتور محەممەد عەبدولی، مراد ئەعزەمی، مستەفا ئیلخانی زادەو پەرویز ڕاد لەسەر كەسایەتی و پێگەی ئەحمەدی كۆڕ بۆ بهشداران دوان.
پێشاندانی كورتە فیلمی “لە شێوە سماکەوە بەرەو ئەنبار”و خوێندنەوەی شێعرێك لە مەلا سەید عەبدوئەلڕەحمان عەبدوڵاپوور بەشێكی دیكەی ئەم کۆڕیاده بوو.
سایتی خەبەریی “زریان” كە ڕووماڵی ڕووداوهکانی شاری بۆكانو ناوچهکانی دیکهی موکریان دهکا، لە ڕاپۆرتێكدا نوسیویهتی لە حاڵێكدا گڵكۆی ئەحمەد كۆر، شاعیرو زانای كورد لە ئاوایی ئەنباری سەربە شاری بۆكان بۆتە وێرانەیەكو بێناز کهوتووهو لە لایەن كاربەدەستان ئەم شارە هیچ هەوڵو تەقەلایەك بۆ نۆژەنكردنەوەی نەدراوە، شاری شنۆ بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێك یادو بیرەوەریی شاعیرو زانای كورد، ئەحمەدی كۆڕی بەرز ڕاگرت.