سەركۆماری فەرانسە گوتی دەستێوەردانی نیزامیی ڕووسیە لە شەڕی نێوخۆیی سووریەداو لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەددا، لە وانەیە حكوومەتی ئەم وڵاتە بەهێز بكا، بەڵام دواجار ڕزگار بوونی بهشار ئەسەد لهو زهلکاوهی لێ ناكەوێتەوە.
فرانسوا ئۆلاند ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەر پاش كۆبوونەوەی ڕێبەرانی یەكیەتیی ئورووپا لە برووكسێل، باسی لە قەیرانی سووریە كردو، گوتی گوتی دهستێوهردانی ڕووسیه دادی بهشار ئهسهد نادا.
دەوڵەتی فەرانسە یەكێك لە دژبەره سهختهکانی بەشار ئەسەدەو چەندین جار پێداگری كردوە كە سووریە بە مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵاتدا، داهاتوویەكی باشی نابێ.
ئۆلاند هەروەها گوتی: زۆر بە ڕوونی باس لەوە كراوە كە بەشار ئەسەد ناتوانێ بەشێك لە داهاتووی سووریە بێو ئێمهش دەبێ تا ئەم جێیەی بۆمان دەكرێ بەرەو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی سیاسی هەنگاو بنێین.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: ڕەنگە عەمەلیاتی ڕووسیە حكوومەتی ناوهندیی سووریە بەهێز بكا، بەڵام ناتوانێ ڕێژیمی سیاسیی بهشار ئەسەد لە ڕووخان ڕزگار بكا.