لە حاڵێكدا لهم ڕۆژانەدا سەرنجێكی زۆر خراوەتە سەر ڕاگەیەندرانی ئاماری گەشەی ئابووریی وەرزی بەهار، بهڵام ناوەندی ئاماری ئێرانو بانكی ناوەندی وەك دوو بەرپرسی سەرەكیی ڕاگەیاندنی ئامارە ئابوورییەكان، بێدەنگەیان لەم مەسەلە كردووەو بە تەواوی خۆیان لە گێل کردوه.
بەپێی ڕاپۆتی هەواڵدەریی مێهر، ناوەندی ئاماری ئێرانو بانكی ناوەندیی ئەم دوو وڵاتە كە ئەركی ڕاگەیاندنی ئامارەکان وەك ڕێژەی گەشەی ئابوورییان لە ئەستۆیە، ئێستا بە تەواوی بێدەنگنو هیچ ئامارێكیان لە بابەت ڕێژەی گەشەی ئابووریی بەهاری ٩٤ ڕانەگەیاندووە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ساڵی ڕابردوو هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گەشەی ئابووری، بانكی ناوەندی، لە ماوەی ٨٦ ڕۆژدا ڕێژەی گەشەی ئابووری ئەم وڵاتەی لێك دایەوەو بڵاوی كردەوە.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر مەسعوود ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە كۆبوونەوەی ساڵانەی ئەم سندووقە لە وڵاتی پێرۆ، سەبارەت بە ئابووریی ئێران گوتی: وا چاوەڕوان دەكرێ لە ماوەی ئەمساڵی زاینییدا ئابووریی ئێران هیچ پێشكەوتنێك بەخۆیەوە نەبینێ.
مەسعوود ئەحمەد لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: پێشبینیی ئهوهمان كردووە که ئابووریی ئێران لە ساڵی داهاتووی زاینییداو دوای نهمانی گهمارۆکان تا ئاستی سەدی ٤ گەشە بكا، بەڵام له ماوەی ئەمساڵی زاینییدا ئابووریی ئێران بە هیچ شێوەیەك گەشەی نەكا.
هەر لەم بارەوە ئەكبەر كۆمیجانی قایممەقامی بانكی ناوەندی چەند ڕۆژ پێش ئێستا گوتی: شیمانەی ئەمه دەكرێ كە گەشەی ئابووریی ئێران لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا تا ڕادەیەكی یەكجار زۆر دابەزیبێ، بەڵام بەهۆی جێبەجێ كرانی ڕێككەوتنامەی ناوكیو پاش لابرانی ئاستەنگەكان لە چەند مانگی داهاتوودا، لەوانەیە لە ساڵی داهاتوودا ئاستی گەشەی ئابووریی لەم وڵاتە بەرز ببێتەوە.