لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر میکانیزمێکی کارکردنی هاوبەش لەو بەشەی کوردستاندا ڕێککەوتن.
بە پێی وتەی نوێنەرانی پەیەدە و ئەنەکەسە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە پێکدێن لە ٢٥ حیزب و لایەنی سیاسیی، لە قامیشلوو لەسەر کارکردن بە میکانیزمێکی هاوبەش و گشتگیر ڕێککەوتن و ڕایانگەیاند کە پێکەوە کاردەکەن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و سێکۆلار کە مافی هەموو پێکهاتە و لایەنەکانی تێدا پارێزراو بێ و هەروەها، پێکەوە ڕووبەڕووی هەر دوژمنێک دەبنەوە کە چاوی لە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی و دەسەڵاتی سیاسیی ئەو بەشەی کوردستان بێ.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای هەوڵی وڵاتانی تورکیە و سووریە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ساز کردنی کۆسپ و بەربەست دژ بە ڕێککەوتنی لایەنە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام بە هەوڵ وئیرادەی دڵسۆزان و پشتگیریی ئەمریکا و فەڕانسە ڕێککەوتنی گشتگیر لە ڕۆژئاوای کوردستان واژۆ کرا.












