ڕاوێژكاری پلەبەرزی ڕێكخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دەڵێ بێتوو ئەم بارودۆخەی ئێستا هەروا درێژهی ههبێو ههر بهم شێوهیه كەلكی زیاده له ڕاده لە ئاوی سەرچاوە ژێرزەوییەكان وەربگیردرێ، تا ١٥ ساڵی دیكە ئێران بە تەواوی دەبێتە پێدهشتو سهحرا،
یوسف حوجەت دهڵێ سەدی ٨٥ی ئاوە ژێرزەوییەكانی ئێران کهلکیان لێوهرگیراوهو ئهو ڕهوته ناتوانێ ئاوا درێژهی ههبێ. ئهو وەبیری هێنایهوه كە شەڕی ئاو لە قەیرانەكانی داهاتووی نزیكی ئێران دەبێ.
بەپێی لێكۆڵینەوەی ساڵی ٢٠١٣ که ئاژانسی میللیی كەشپێویی ئامریكا “ناسا” لە بابەت بارودۆخی کهشو ههوای زەوی کردوویهتی، لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا، ٤٥ وڵاتی جیهان تووشی وشكەساڵییەكی زۆر جیددی دەبنو، وڵاتی ئێران لە ڕیزی ٤ی ئەم وڵاتانەدا جێی گرتووە.
هەر لەم پێوەندییەداو لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، ڕەحیم مەیدانی، جێگری وەزارەتی وزە لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی “لەنێوچوونی سەرچاوە ئاوە ژێرزەوییەكان”ی وەك “یەكێك لە جددیترین گرفتەكانی ئاوی ئێران” باس کردبوو، ئهو گوتبووی كە دابەزینی لە ڕادەبەدەری ئاوی ئەم سەرچاوانە بە ڕێژەیەكە كە نزیكەی سەدی ٧٨ی دەشتەكانی ئەم وڵاتە بەرەو فەوتان دەچن.