کۆمپانیایەکی ئاڵمانی دەرزییەکی دژە کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقی دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیایەکی ئاڵمانی بە ناوی”کیوروک” دووهەمین کۆمپانیای ئاڵمانیە کە دەرزی کۆڕۆنا لەسەر مرۆڤ تاقی دەکاتەوە و تاقیکردنەوەکەشی هیوا بەخشە کە ئیزنی تاقیکردنەوەکەی لە وەزارەتی تەندروستی ئاڵمان وەرگرتوە.
ڕۆیتێرز لە زمان یەکێک لە بەرپرسەکانی کۆمپانیای کیوروک نووسیویەتی: یەکەمین ئەنجامی تاقیکاریەکان لەسەر ١٦٨ کەس لە مانگەکانی داهاتوودا بە تەواوەتیی ڕادەگەیەندرێ و لە قۆناغی دواتردا لەسەر ١٥ بۆ ٢٠ هەزارکەس تاقی دەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمپانیای بیوتکنولۆژی “بیو ئێن تەک” یەکەمین کۆمپانیای ئاڵمانی بوو کە کاری لەسەر دروستکردنی دەرزی کۆڕۆنا کرد و ئیزنی وەرگرت دەرزییەکانی لەسەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە.












