دەستەیەکی دیکە لە پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە کوژران.
بە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتاری یەک بە دوای یەکی فەرماندەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وڵاتی سوریە، تلویزیۆنی ئورینت، زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆنی سوریە هەواڵی کوژرانی ٨ پاسداری دیکەی لەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
ئورینت تیڤی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی رەزبەر بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دا لانیکەم ٨ پاسداری دیکەی ئێران لە وڵاتی سوریە بە دەست هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە لە ناوچهکانی حومسو حەما کوژراون.
هاوکات راگەیەنەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیش بە شێوەی جیاواز کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە پاسدارەکانیان پشتراست کردۆتەوەو ناوی چهند کهس لهوانیان ئاشکرا کردوه که رەسوڵ پورمراد خەڵکی قەزوین، نادر حەمیدی خەڵکی خوزستان، محەممەد رەحیم رەحیمی بەکرێگیراوی ئەفغانی، عارف حسینی و یارمحمد مردانی خەڵکی رەی چهند کهس له کوژراوهکانی ڕێژیم له چهند ڕۆژی ڕابردوون. ئەوە سەرەڕای کوژرانی هەر یەک لە حسین هەمەدانی، فەرشاد حەسونی زادە، حەمید موختاربەند و عەلیرەزا قەنواتی کە لە فەرماندە پایەبەرزەکانی سپای پاسدارن بوون.
مێدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیو بەرپرسانی سپای پاسداران ئیدیعا دەکەن کە ئەوانە لە شەڕ لە گەڵ رێکخراوی تیرۆریستی دا کوژراون لە حاڵێک دا زانیارییەکان باس لە بەشداریو کوژرانی ئەوان لە شەڕ لە گەڵ ئۆپۆزیسیۆنی دێموکراسیخوازی سووریهو سپای ئازادی ئەو وڵاتە دا دەکەن.