داوا لە وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دەکرێ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە بیر نەکا.
بڕیارە ئێوارەی هەینی، ٢٤ ی ڕه‌زبه‌ر فرانک ڤاڵتێر شتاین ماینر، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەردانی ئێران بکا، رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەییش داوای لێ کردوە لە سەردانەکەیدا پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەی له‌بیر بێ‌و ڕه‌خنه لێبگرێ.
لەم بارەوە سلیمن چالشکان، سکرتێری لقی ئاڵمانی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە لێدوانێک دا بۆ هەواڵدەریی ئاڵمان رایگەیاند کە ئێمە چاوەڕوانین وەزیری دەرەوە لە سەردانەکەی دا بۆ ئێران بێ پێچ‌و په‌ناو ڕاشکاوانه گوشار بۆ سەر چالاکانی مەدەنیو، شەپۆلی ئەم دوایانه‌ی سەرکوتی رەخنەگرانو جیابیرا و کەموکوڕییە زەق‌و به‌رچاوەکانی دەزگای قەزایی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بێنێتە بەر باس. ئەو بە تایبەتی ئاماژەی بە پەرەگرتنی جێبه‌جێکردنی سزای ئیعدام لەو وڵاتە دا کرد. هەروەک رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر رایگەیاندبوو کە ئێران دوای چین زیاترین رێژەی ئیعدامی تێدا بەڕێوە دەچێ.
ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێ ته‌نیا له ماوه‌ی ٩ مانگی ئه‌مساڵی زایینی‌دا، ئاماری ئێعدام له چاو ساڵی ٢٠١٤ زیاتر له سه‌دی ٣٤ به‌رزبۆته‌وه. به‌پێی ئه‌و ئاماره له ماوه‌ی 9 مانگی ئه‌مساڵ، ٧٩١ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون كه هه‌واڵی ته‌نیا ئێعدام‌کرانی ٢٩٨ كه‌سیان له ڕاگه‌یه‌ن‌و سایته دهوڵهتییهكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سەرۆکی لقی ئاڵمانی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هەروەها رایگەیاند کە بە دوای رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران‌و وڵاتانی خاوەن هێزی جیهان بە داخەوە لە بواری مافی مرۆڤ، ئێران هیچ ههنگاوێکی نه‌بڕیوه‌و دۆخی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته تەنانەت خراپتریش بووە. ئەو هەروەها داوای لە وەزیری دەرەوەی ئاڵمان کرد کە تێ‌بکۆشێ ئێران لەو رێچکە گوشارە نێوخۆییە پاشگەز بکاتەوە کە تا ئێستا دژ بە خەڵکی ئێران گرتویەتە بەر.