هێزه‌كانی رژێمی سووریه، به پاڵپشتی فڕۆكه‌کانی جه‌نگی رووسیه‌و هێزه‌کانی سپای پاسداران، له باشووری حه‌له‌ب هێرشی وشكاییان كردۆته سه‌ر ١١ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی ئۆپۆزسیۆن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئانادۆڵ هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و هێرشانه‌دا به‌هپی پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیه له باشووری حه‌له‌ب پێشڕه‌وییان كردوه‌و له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ش كۆنترۆڵی ناوه‌چه‌ی “ته‌ل نام”یان گرتۆته ده‌ست.
سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ده‌ڵێن فڕۆكه‌کانی جه‌نگییه‌کانی رووسیه، هێرشیان كردۆته سه‌ر نه‌خۆشخانه سهحراییهكانی له ناوچه‌کانی “حادر”و “ئه‌ل ئایسی” له باشووری حهلهبوله كاتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كرێ كه له‌و هێرشانه‌دا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر نه‌خۆشخانه‌كان گه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوون‌و نه‌بوونی كوژراو و بریندار له‌و پهمارانهدا نه‌زانراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌کانی نێوخۆیی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌كانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووری له ناوچه‌كانی باشووری حه‌له‌ب ئاماده‌كاریی ته‌واویان بۆ شه‌ڕ له دژی به‌ره‌ی ئێران، ڕووسیهو سوپای به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاندوه.