وەزارەتی ئیتلاعاتی ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا باس لەوە دەکا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەمای دروست کردنی کوشەندەترین چەکی ناوکییە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبیە”، وەزارەتی ئیتلاعات و ئاسایشی ئاڵمان لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە، بڵاو کراوەتەوە باس لە هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا بۆ بەدەستهێنانی کەرەستەگەلێک کە کوشەندەترین جۆری چەکی ناوکی پی بەرهەم بێنێ و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مانگ پێشتر داوای لە شیرکەتێکی ئاڵمانی بە ناوی “بادێن وۆرتێنبێرگ” کردوە کە چەند کەرەستەیەکی بۆ دابین بکا کە لە خراپترین جۆری چەکی ناوکی لێ بەرهەم دێ و چەکێکی قەدەغە کراوە لە جیهاندا.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بۆ چەواشەکردن و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی ڕەتیکردۆتەوە کە بەدوای چەکی ناوکییەوە بێ.