یەکیەتیی ئورووپا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوە کە پێبەندی ڕیککەوتنی بەرجام بێ و، دەسبەجێ پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێ.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە لە مێدیاکاندا بڵاوبۆتەوە، یەکیەتیی ئورووپا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین و نیگەرانی لە پیتاندنی زیاتر لە ڕاددەی دیاریکراو لە لە لایەن دامەزراوە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها، دەرچوون لە ڕێککەوتنی بەرجام داوای لەو وڵاتە کردوە کە دەسبەجێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە و پیتاندنی ئۆرانیوم ڕابگرێ.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام و سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەم ڕێژیمەدا بەردەوام هەوڵی داوە کە پیتاندنی ئۆرانیوم کە ڕاددەی دیاریکراو لە ڕێکەوتنەکەدا ٢٠٢ کیلۆ ڕاگەیەندراوە زیاد بکا و ئێستا گەیاندوویەتە سەرووی ١٥٠٠ کیلۆ و هەروەها، ئیزنی بە چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی نەداوە کە سەردانی دامەزراوە ناوکییەکان بکەن.












