لە پێکدادانی سەربازانی چین و هێندوستان لە سەر سنووری ئەو دوو وڵاتە دەیان سەرباز کوژران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی هێندوستان و چین، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، لە نێوان سەربازانی چین و هێندوستاندا دەمەقاڵە ڕوو دەدا و لە ئاکامدا دەست دەدەنە چەک و ٢٠ سەربازی هێندوستان و دەیان سەربازی چین گیانیان لەدەست دەدەن.
هەواڵدەرییەکانی هێندوستان ئاماری کوژراوانی دوو وڵاتیان ٢٠ سەربازی هێندی و، دەیان سەربازی چینی ڕاگەیاندوە، بەڵام وڵاتی چین تەنیا ئاماژەی بە شەڕەکە و کوژرانی ٣ سەربازی هێندی کردوە و ئامارێکی لە کوژرانی سەربازانی خۆی بڵاو نەکردۆتەوە.
شایانی باسە کە ئەو دوو وڵاتە ناکۆکن لەسەر ئەو ناوچانەی کە لە نێوانیاندایە و هەردوو وڵات یەکدی بە هەڵگیرسانی شەڕ تۆمەتبار دەکەن .












