• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر لە ناوچەی نەغەدە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/17
جۆری بابەت: کوردستان

شەوی ٢٧ی جۆزەردان، “مەلا سەید ئەحمەد سەعدەیی”، تێکۆشەری دەیەکانی ٥٠ و٦٠ی هەتاویی سەر بە حیزبی دێموکرات و کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناوچەی نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
مەلا سەید ئەحمەد سەعدەیی، ساڵی ۱۳۱۱ی هەتاوی لە دێی “خنخنە” سەر بە نەغەدە لە دایک بوو. خوێندنی لە لای باوکی سەید ساڵح دەست پێ کرد. لە تەمەنی لاویەتیدا لەسەر دەستی “مەلا سەلام”، لە حوجرەی فەقێیان لە ئاوایی “ئاڕنێ “ی نەغەدە بووە هۆگر و ئەوینداری ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژێ کاف و خۆی بۆ خزمەتی کوردایەتی تەرخان کرد.
دوای ڕووخانی کۆمار بۆ خۆحەشاردان و درێژەی خوێندنی ئایینی دەچێتە خانقای بورهان.
جگە لە خوێندنی حوجرە، موتالعاتی دیکەش دەکا و ئاگایی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆی و شارەزایی لە شێعر و ئەدەبیاتی کوردی بەرەوژوور دەبا. لە دەیەی٤٠ی هەتاوی پێوەندی بە ڕێبەریی ئەوکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دەگرێتەوە و چالاکانە بەشداری کار و تێکۆشانی حیزبی دەبێتەوە. لە ۳ی گەلاوێژی ۱۳۴۵ لە لایەن ساواکەوە دەگیرێ، دوای ئەشکەنجەو ئازار بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم دەبێ.
سێ ساڵ لە زیندانەکانی ورمێ و زەنجان بەند کراوە. لە نێو بەندیخانەش لە تێکۆشان و هەوڵدان نەوەستاوە و بە بیر و باوەڕەکانی وەفادار ماوەتەوە.
ساڵی ۱۳۵۶ پێوەندی بە بەڕێوبەرانی حیزب دەگرێتەوە. ساڵی ١٣٥٧ چالاکانە لە خۆپێشاندانەکان دژی ڕێژیمی شایەتی بەشدار دەبێ.
لە سەرەتای شۆڕش یەکێک لە حەوت ئەندامی شووڕای شاری نەغەدە بوو. هەروەها بوو بە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی نەغەدە. دوای شەڕی نەغەدە تووشی تاڵان و ماڵ گواستنەوە بۆ مەهاباد بوو. لە ماوەی شەڕی سێ مانگەدا یەک لە تێکۆشەران و سیما دیارەکانی حیربی دێموکرات لە ناوچەی نەغەدە بوو.
لە کۆنگرەی چواری حیزبدا وەک نوێنەری کادرەکان و ئەندامانی حیزب لە ناوچەی نەغەدە بەشدار بوو. دواتریش هەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی حیزب لە شارستانی نەغەدە، ئەرک و بەرپرسایەتیی جۆراوجۆری بەڕێوە برد. ساڵی ۱۳۶۱ لە لایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلات نەقڵی کۆمیتەی شارستانی بۆکان کرا. کاک سەید ئەحمەد لە ناوچەی بۆکان و هەروەها، دوای دامەزراندنی ناوەندی “سپی سەنگ” وەک بەرپرسی قەزایی، کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەنجام داوە.

ساڵی ۱۳۶۴ بە ڕاوێژ لەگەڵ ڕێبەریی حیزب، بە هۆی هەڵکشانی تەمەن دەگەڕێتەوە مەهاباد و ساڵی ۱۳۶۵ بە هۆی تێکۆشانی بۆ ماوەیەکی کورت لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەگیرێت.
مەلا سەید ئەحمەد، دوای گەڕانەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی، بە داهاتی مڵک و زەویی خۆی لە گوندی “خنخنە “و هەروەها بە داهاتی دەفتەری قەزایی، ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەڕێ کردوە.
بە هۆی کەسایەتیی تایبەت بە خۆی وەک خۆشناوی، نیشتمانپەروەری ئەمانەتداری و ڕاستگۆیی و … جێی متمانەی دانیشتوانی کورد و تورکی نەغەدە بەتایبەت دۆستان، ئەندامان و لایانگرانی حیزب بوو.
بە داخەوە لە ٢٧ی جۆزەردان کاتژمێر ۱۰ی شەو دڵی لە لێدان کەوت و لە گۆڕستانی باب و باپیرانی لە ئاوایی خنخنە بە خاک سپێردرا.
مەلاسەید ئەحمەد کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانیشی هەن کە بە داخەوە بە چاپ نەگەیشتوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی مەلا سەید ئەحمەد سەعدەیی بە گەرمی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی لە خەڵکی دڵسۆزی نەغەدە و لە هەموو هۆگرانی ئەو کەسایەتییە دێموکراتدۆست و ئازادیخوازە سەرەخۆشی دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. گیانی زیندەیاد مامۆستا مەلا سەید ئەحمەد شاد و یادی بەڕێز بێ.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist