“ڕەسووڵ قارەمانی” کە نوێنەری دادسێن لە دادگایی “ئەکبەر تەبەری” بوو، بۆخۆشی بە گەندەڵیی دارایی تۆمەتبار کرا و کاربەدەستانی دادوەری، داوای دادگایی کردنی ناوبراویان کردوە.
“محەممەد جەعفەر مونتەزیری”، دادسێنی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پشتڕاستی کردوەتەوە چەند تۆمەتێک لەسەر ڕەسووڵ قارەمانی، نوێنەری دادسێن لە دادگا هاتۆتە بەر باس.
جێی ئاماژەیە، “ئومید ڕەسووڵ قارەمانی”، ۳٦ ساڵ تەمەن، لەم ساڵانەدا لە زۆربەی ئەو دادگاییانەی کە بە بۆنەی گەندەڵیی ئابووری و داراییەوە ئەنجام دراون، وەک نوێنەری دادسێن بەشدار بووە.
شایانی باسە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، باندێکی دزی و گەندەڵی لە کاربەدەستانی ڕێژیم، بە سەرۆکایەتیی جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیم بەهۆی گەندەڵییەوە زیندانی کران کە لە نێویاندا،
جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیم “ئەکبەر تەبەری” بە تۆمەتی سەرۆکایەتیکردنی گرووپێکی بەرتیل وەرگرتن لە خەڵک و گەندەڵی دەسبەسەر و لە زیندان دایە، هەروەها “عەلی دیواندەری”، بەرپرسی پێشووی بانکەکانی “میللەت و پارسیان”بە تۆمەتی دزی و گەندەڵی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.