لە کێبەرکێکانی یاریی هەڵگرتنی وەزنە کە لە ئاستی ئێراندا و لە شاری هەمەدان بەڕێوە چوو، لاوێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی دووهەمی بە دەست هێنا.
لەو یارییانەدا کە ١٠٠ یاریزان لە چوارچێوەی ٢٤ تیم لە ٢٤ پارێزگاوە تێیدا بەشدار بوون، ئیبراهیم بەهرەوان خەڵکی شاری مەهاباد توانی سێ میداڵ و لە سەر یەک پلەی دووهەم بۆخۆی مسۆگەر بکا.
یارییەکان رۆژی چوارشەممە ٢٢ی رەزبەر لە شاری هەمەدان بەڕێوە چوونو تێیدا ئیبراهیم بەهرەوان توانی بە بەرزکردنەوەی راستەوخۆی ١١٠ کیلۆ میداڵی زێڕ دەستبەر بکا. ئەو هەروەها بە شێوەی ناراستەوخۆ ١٣٠ کیلۆی بەرز کردەوەو میداڵی زێوی وەرگرتو لە سەر یەک میداڵی زێوی یاریەکانی بۆخۆی دەستەبەر کرد.
ئیبراهیم بەهرەوان پێشتریش لە ئاستی سەرانسەریی ئێراندا میداڵێکو لە ئاستی پارێزگاشدا هەشت میداڵی زێڕی وەرگرتووە.