دوو هاووڵاتیی کانادایی بەهۆی فرۆشی نایاسایی کەلوپەلی شەمەندەفەر بە ئێران، دادگایی دەکرێن.
“مایکل ئالێن”ی ٦٧ ساڵە و “هۆگۆ درکمان”ی ٧٥ ساڵە کە هەردووکیان خەڵکی شاری مونتراڵی کانادان، بە تۆمەتی فرۆشی کەلوپەلی شەمەندەفەر بە شێوەی ناقانوونیی بە ئێران، درانە دادگا.
دادوەری کانادایی هۆکاری تۆمەتبارکردنو دادگاییکردنی ئەو دوو بەڕێوەبەرەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ناردنی کەلوپەلی شەمەندەفەر بۆ ئێران لە لایان ئەو دوو کەسەوە، پێشێلکردنی ئەو گەمارۆیانە کە خراونەتە سەر ئێران.
ئهو هەروەها ڕایگەیەندراوە ئەگەر ئەو دوو کەسە لەو دادگاییەدا بە تاوانبار بناسرێن، ئەوا دادگا دەتوانێ سزای ١٠ ساڵ زیندانیو ٥٠٠ هەزار دۆلاریان بەسەردا بسەپێنێ.