زانکۆی رازیی کرماشان هەوڵی دامەزراندنی کۆلیژی زمانی کوردی دەدا.
لە درێژەی رەوتی پەرەگرتنی خوێندنو وەشان بە زمانی کوردی لە ئێران دا، راوێژکاری پارێزگاری کرماشان ئاشکرای کرد کە پلانی دامەزراندنی کۆلیژی زمانی کوردی لە زانکۆی رازیی ئەو شارەیان پێشکەش بە کاربەدەستانی وەزارەتی زانست کردوە.
رەمەزان دێهنەوی لەم بارەوە رایگەیاند کە ئەگەر پلانەکەیان پەسند بکرێ، ئەوە کۆلیژی کوردی لە زانکۆی رازیی کرماشان لە ساڵی خوێندنی داهاتۆوە خوێندکار وەردەگرێ.
وتیشی کە ئەگەرچی پێشتر قەرار بوو کۆلیژی بەشی کوردی لە شاری سنە بکرێتەوە بەڵام ئەوان هەوڵەکانی خۆیان بۆ دامەزراندنی ئەو بەشە لە شاری کرماشان چڕ کردەوەو قەرارە ئەم کۆلیژە لە زانکۆی رازیی کرماشان بکرێتەوە.
دێنهەوی، راوێژکاری پارێزگاری کرماشان لەم بارەوە رایگەیاند کە ئەوان بە تەمان بە شێوەیەکی گشتیتر کۆلیژی ئایینو مەزهەبە جیاوازەکان لە پارێزگای پارێزگای کرماشان کە خوێندنو فێرکردنی زمانی کوردی لە بەرنامەی کاریی خۆی دا هەیە، لە شاری کرماشان بکرێتەوەو ببێ بە تەوەری سەرجەم پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.