ده‌وڵه‌تی توركیه باڵوێزه‌کانی دوو وڵاتی ئامریكا‌و ڕووسیه‌ی بانگ كرد‌و ئه‌وانی سه‌باره‌ت به پشتیوانی كردنی كورده‌كان وریا كرده‌وه.
یه‌كێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه گوتی له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ باڵوێزانی ئامریكا‌و ڕووسیه ڕای ده‌وڵه‌تی توركیه له‌باره‌ی حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان، په یه ده ڕاگه‌یاندو ئه‌وانی له‌و وریاكرده‌وه که نابێ هاوکاریی کورده‌کان بکه‌ن.
حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان، نیزیک له حیزبی كرێكارانی كوردستانه‌و به ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوخۆیی له سووریه‌و پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته له ڕۆژاوای كوردستان، حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان په‌یه‌ده له‌م ناوچانه جێگیر بوون‌و ئیداره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیان گرته ده‌ست.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو، سه‌رۆك وه‌زیری توركیه له چاوپێكه‌وتنێكدا گله‌یی له باڵوێزانی ئامریكا‌و ڕووسیه‌ی سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ كوردانی ڕۆژاوا كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پ ك ك هه‌یه، كردوه.
توركیه له‌وه ده‌ترسێ كه ئه‌م چه‌كانه‌ی بۆ کورده‌کانی سووریه ده‌نێردرێ بكه‌وێته ده‌ستی پ ک ک. به بڕوای توركیه حیزبی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان نابێ چه‌كوچۆڵ له دوو وڵاتی ئامریكا‌و سووریه وه‌ربگرێ.
له حه‌وتووی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی بزووتنه‌وه میانه‌ڕه‌وه‌كان له سووریه به حاڵه‌تی هه‌ڵپه‌سێراوی بێڵێتهوهو له جیاتی ئه‌وه‌ی چهكوپۆڵیان بۆ بنێرێ، بۆ خۆیان به كرده‌وه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له حه‌وتووی ڕابردوو ساڵح موسلیم، سه‌رۆکی پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردستان‌و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیه دیداریان کرد‌و له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش وتووێژ‌و دانوستانیان بوو.