وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی به قازانجمان نییه عه‌ره‌بستان له ده‌ست بده‌ین، به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌ره‌بستانیش به پشت‌كردن له ئێران نایه‌ته دی.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌رانی ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك “ئه‌لڕه‌ئی”كۆوه‌یت وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستان به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، کێشه‌ی هاوبه‌ش‌و تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی وه‌ك ئایین، مێژوو و جوغرافیای هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌م پرسیاره‌ی هێنا گوڕێ كه بۆچی نابێ ئه‌م دوو وڵاته هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی كه ئێران‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی له پاپۆڕێك دان. به قسه‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر ئه‌م پاپۆڕه له جێیه‌ک کون بێ‌و زیانی پێ بکه‌وێ؛ هه‌موویان پێكه‌وه نوقم ده‌بن‌و كه‌سی لێ ده‌رناچێ.
قسه‌كانی سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له حاڵێك دایه كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له كاناڵی یه‌كی كۆماری ئیسلامه كه ڕاسته‌وخۆ بڵاوده‌بۆوه، له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ڕووداوی حاجیه‌كان كرد‌و ڕه‌خنه‌ی توندی له كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان گرت‌و ئه‌وانی به “بێ مشووری” تاوانبار كرد.
پێش ئه‌مه‌ش عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له قسه‌كانیدا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌کراو هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌ره‌بستان کرد‌و گوتی له‌وانه‌یه ره‌فتاری عه‌ڕه‌بستان له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی توند‌و دژواری ئێران ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لڕه‌ئی” كۆوه‌یتی پێداگریی كرده‌وه كه ئێران چاوه‌ڕوانی باشبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندی‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانه.
ڕوانگه‌كانی زه‌ریف له بارودۆخێكدا بڵاوكرانه‌وه كه ئێران‌و عه‌ره‌بستان كۆمه‌لێك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌یان له ناوچه‌دا هه‌یه، له وڵاتی به‌حره‌ینه‌وه بگره تا سووریه‌و عێراق‌و به تایبه‌ت قه‌یرانی سیاسی له وڵاتی یه‌مه‌ن.