یەکیەتیی وڵاتانی عەرەبیی لە هەمبەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیە بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە قووڵایی خاکی عێراقدا بە توندی ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئەلعەرەبیە، ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “ئەحمەد ئەبۆلغەیز”، بەرپرسی گشتیی ڕێکخراوی یەکیەتیی وڵاتانی عەرەبی بە توندی هێرشی کردە سەر دەوڵەتی تورکیە و ڕایگەیاند کە کردەوەکانی ئەو وڵاتە و دەستێوەردانەکانی ئەردۆغان لە وڵاتانی عەرەبی وەکوو سووریە، عێراق و لیبی جێگای قبووڵ کردن نییە و بە واتای پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتانەیە، کە چەندین جاریش بە شێوەی فەرمیی بە تورکیەمان ڕاگەیاندوە، بەڵام ئەو وڵاتە بە هۆی فراوانخوازی و خەیاڵێک کە لە ڕابردووە بۆی ماوەتەوە، بەردەوام هەوڵی دەستێوەردانی لە وڵاتانی عەرەبی داوە، بەڵام تورکیە دەبێ ئەوە بزانێ کە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی بەسەر چووە.
شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە، هێزە ئاسمانییەکانی تورکیە هێرشیان کردە سەرچەندین بنکە و بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان کە ئەمەش ناڕەزایەتیی عێراق و وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە.












