كۆشكی سپی‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ده‌ڵێن بابه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێران ده‌به‌نه شورای ئه‌منیه‌ت.
جاش ئێنڕێست، وته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی واشنگتۆن ئاماده‌ی هاوكاریکردنی هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئێرانه. مارك تونێر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش گوتی، هه‌ر وه‌ك پێشتریش کردوومانه ئه‌م جاره‌ش ئه‌م بابه‌ته له کۆبوونه‌وه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا دێنینه به‌ر باس.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئێران ده‌توانێ پێشێلکه‌ری بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێ.
وڵاتی ئێران هه‌روه‌ها به پێی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان که دژی ئه‌م وڵاته په‌سند کراوه، بۆی نییه چالاکیی مووشه‌کیی له بوارێک‌دا هه‌بێ كه توانایی هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تومیی هه‌بێ.
جاش ئێرنێست، وته‌بێژی كۆشكی سپیش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئێران هه‌وڵی داوه ڕوونی بكاته‌وه وڵاتانی دیكه جیهان ده‌توانن به وه‌ستاندنی ناردنی تێكنۆلۆژیی دروستكردنی مووشه‌كه‌كانی بالستیك بۆ ئێران كاریگه‌رییان هه‌بێ.