محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن زێدا، جێگری ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ به‌م هۆیه‌وه كه بوودجه‌ی پێویست بۆ بیمه‌ی كرێكارانی خانووبه‌ره دابین نه‌كراوه، بیمه‌ی ١٤ هه‌زار و ٢٦٣ كرێكاری خانووبه‌ره كه پێیان وایه داهاتییان زۆره ده‌بڕدرێ.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زێدا، له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی مێهر گوتی كه ١١ هه‌زار و ١٤٧ كه‌س له كرێكارانی بیناسازی كه تا ئێستا بیمه‌یان بووه، ئۆتۆمبێلی سه‌روو ٨٠ میلیۆن تمه‌نییان هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی بیمه‌ی ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی زۆریی دارایی‌و داهاته‌كانیان نا‌بڕدرێ، به‌ڵكوو به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه شوغڵی سه‌ره‌كیی ئه‌م كه‌سانه كرێكاری نییه.
جێگری ڕێكخراوی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه ٨٠٠ هه‌زار كرێكاری خانووبه‌ره له نۆره‌ی بیمه دان.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی بڕیار بووه تێچووی بیمه‌ی كرێكارانی خانووبه‌ره له ڕێگه‌ی په‌روانه‌ی خانووبهرهكهوه دابین بكرێ به‌ڵام ئه‌وه وه‌دی نه‌هات. به قسه‌ی جێگری فه‌ننی‌و داهاتی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی بێتوو ئه‌م ڕه‌وته ناله‌باره هه‌روا به‌رده‌وام بێ، ده‌بێ مه‌جلیس له بیری ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باش‌دا بێ تا بتوانێ كارێك بۆ دابینكردنی ئیعتیباری بیمه‌ی كرێكارانی خانووبه‌ره بكاته‌وه.
كانوونی ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌كانی كرێكارانی خانووبه‌ره له ئێران ده‌ڵێ زیاتر له ١ میلیۆن كرێكاری خانووبه‌ره له‌م وڵاته هیچ بیمه‌یه‌کیان نییه‌و به شوێن وه‌رگرتنی بیمه‌ی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی دان.