لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵداو به بەراورد لە گەڵ ٦ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو، رێژەی تەڵاق لە مەهاباد سەدا ١١ زیادی کردوه.
بەرپرسی ئیدارەی سەبتی ئەحواڵی شاری مەهاباد گوتی کە لەم ماوەیەدا رێژەی تەڵاق پتر له سه‌دی ١١ بەرز بۆتەوەو ئەم رێژەیە لە نێو شار له سەدا ٩ و لە گوندەکانی دەوروبەری مەهاباد گەیوەتە سەدی ١٢.
بە پێی قسەکانی میکاییلی، بەرپرسی ئیدارەی سەبتی ئەحواڵی شاری مەهاباد لە ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ٣٠٢ بابەتی تەڵاق تۆمار کراوە کە لەم ژمارەیە ٢٤٣ بابەتیان له نێو شاری مەهاباد بووه‌و ٥٩ بابەتی دیکەش لە گوندەکان ڕوویان داوە.
ئەم بەرپرسە باسی لە کەمکردنی رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شیش کرد‌و گوتی لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەزار و ١١٨ بابەتی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش لە شاری مەهاباددا تۆمار کراوە، که ئەم رێژەیە لە چاو ٦ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ١٣٢ حاڵه‌ت لە کەمی داوە.
ڕه‌حیم خۆش په‌رواز، به‌رپرسی سهبتو ئه‌حوالی سه‌رده‌شتیش باس له دابه‌زینی له‌سه‌دا ١٤ی ئاماری پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له‌و شاره ده‌کا.
کارناسانی کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکەن کە بێ‌کاری، گیرۆدەبوون بە مادە سڕکەرەکانو خۆدزینەوە لە بەرپرسیارەتی بنەماڵەیی به سێ هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق‌و هەروەها لە کەمیدانی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش داده‌نرێن