حه‌سه‌ن شیخ ئاغایی، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ڕوانگه له مه‌هاباد دوای حه‌وتوویه‌ک له گیرانی هێشتا ده‌سبه‌سه‌ره‌و چاره‌نووسی ناڕوونه.
حەسەن شێخ ئاقایی، رۆژی چوارشەممە ١٥ی رەزبەر لە دەوافرۆشیەکەی خۆی لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر کراو بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزرا. هاوکات یونس قوربانی فەڕ، یەکێک لە ئەندامانی شورای نووسەرانی ماڵپەڕەکەش دەستبەسەر کرا کە دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرا.
بڕیاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی حه‌سه‌ن شێخ‌ئاغایی له‌لایه‌ن ” عه‌لی مێهر”، دادیاری لقی یه‌که‌می داگای شۆڕشی شاری مه‌هاباده‌وه دراوه‌و تا ئێستاش ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه که هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی ناوبراو چی بووه.
کاریکاتۆریستو رۆژنامەنووس حەسەن شێخ ئاقایی، پێشتریش بە دوای سەرهەڵدانەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کرابوو.
هێرش و دەستبەسەرکردنی حەسەن شێخ ئاقایی، بەرپرسی سایتی روانگە لە کاتێک دا بوو کە هەمان رۆژ بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەڕە رایانگەیاند کە ماڵپەڕەکە چیدی لە ژێر دەستی ئەوان دا نەماوە و بەرپرس نین لەو بابەتانەی کە لەمەودا لە ماڵپەڕەکە دا بڵاو دەبنەوە.
ماڵپەڕی روانگە لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێ‌و رووماڵی هەواڵو رووداوەکانی موکریانو بە گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکا.