کتێبی “کوردستانی سوور”، یەکێک لە بەرهەمەکانی “سیروان خەسرەوزادە”، چاپ و بڵاو بووەوە.
کتێبی “کوردستانی سوور”، یەکێک لەو بەرهەمانەیە کە پێکهاتووە لە کۆمەڵە وتارێکی تایبەت بە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردەکانی “قەفقاز”، لە سەردەمی شووڕەوی لە ساڵەکانی نێوان١٩٢٠تا١٩٩١دا.
ئەم کتێبە لە لایەن سیروان خەسرەوزادەوە کۆکراوەتەوە و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی، کە نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵی داوە باسێک لە مێژوو و پێکهاتەی کوردستانی سوور بکا و تایبەتمەندییەکانی بخاتە بەر باس.
جێی ئاماژەیە، کوردستانی سوور بە پێی سەرچاوە مێژووییەکان وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت. زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو و پێتەختەکەشی شاری لاچین بووە.
ئەو ناوچەیە بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکوو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لە سەرە.