به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئێران له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا ڕۆژانه ٦ هه‌زار بۆشكه دابه‌زیوه.
ئۆپێك له ڕاپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاندوه كه به‌رهه‌می نەوتی ١٢ ئه‌ندامی ئۆپێك له مانگی سێپتامبری ئه‌مساڵ ١٠٩ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا زیادی کردوە. لەو نێوەدا ٥ ئه‌ندامی ئۆپێك له‌م مانگه‌دا ئاستی بەرهەمهینانیان لە کەمی داوەو 7 وڵاتی دیكه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئاستی به‌رهه‌میان به‌رزبۆته‌وه. ڕێژیمی ئێران له‌م وڵاتانه‌یه كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا ڕۆژانه‌ی ٦ هه‌زار بۆشكه لە کەمی داوە.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئێران له مانگی خه‌رمانان له نێو وڵاتانی ئۆپێك‌دا تا ئاستێكی به‌رچاو واته ١ دۆلار‌و ٦٣ سێنت دابه‌زیوه.