ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی ڕێكخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ له سووریه گوتبووی كه نه‌ته‌نیا حیزبۆڵلای لوبنان هێزه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌هێز كردوه، به‌ڵكوو كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به هه‌زاران هێزی نیزامیی له فڕۆكه‌خانه‌ی “حه‌میم” له لازقیه دابه‌زاندوه.
ئه‌بوو محه‌ممه‌د ئه‌لجه‌ولانی، ڕێبه‌ری گرووپی نوسره‌ش له سووریه كه بە لقێكی ئه‌لقاعیده له‌م وڵاته دادەنرێ، خوازیاری چڕ بوونه‌وه و په‌ره پێدانی په‌لامار و هێرشه‌كانی ئیسلامگه‌راكان به‌دژی ڕووسیه بووه كه له دوو حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ره‌وه له سووریه ده‌ستی بە بۆمبارانی بنکەو شوێنی ئیسلامگهراكانو بنكه‌و باره‌گاكانی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د له‌م وڵاته کردوە.
ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له سووریه هه‌روه‌ها داوای له جیهادییه‌كان كردووه ئاواییه‌كانی شیعه عه‌له‌وییه‌كان له سووریه بۆمباران بكه‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها 3 میلیۆن یورۆی خه‌ڵات بۆ سه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د و 2 میلیۆن یورۆی دیكه‌شی بۆ سه‌ری حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ڕێبه‌ری حیزبوڵڵای لوبنان دیاری كردووه.
قسه‌كانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له حاڵێك دایه كه فڕۆكه‌كانی ڕووسیه، بۆ پشتیوانی كردن له پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، حیزبوڵڵای لوبنان‌و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له هێرشه‌كانی خۆیان بۆسه‌ر پارێزگاكانی حه‌ما، ئه‌دله‌ب و حه‌له‌ب هه‌روا به‌رده‌وامن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیه ڕایگه‌یاندووه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی “سوخوی” ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له پارێزگاكانی “ڕه‌قه”، “حه‌ما”، “ئه‌دله‌ب”، “لازقیه” و “حه‌له‌ب” ٨٦ شوێنیان كردۆته ئامانجی هێرشو په‌لاماره‌كانی خۆیان كه له سه‌ره‌تای بۆردوومانی ئاسمانییەکانی ڕووسیه بۆسه‌ر ئه‌م وڵاته هێرشی له‌م چه‌شنه وێنه‌ی نه‌بووه.