ئا‌مریكا ده‌ڵێ شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ئێران له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی خۆی، بڕیارنامه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل بكا.
كاربه‌ده‌ستێكی ئامریكایی له لێدوانێكدا بۆ كاناڵی هه‌واڵده‌ریی “سی ئێن ئێن” گوتی تاقیكاریی مووشه‌كی ئێران ده‌کرێ بڕیارنامه‌ی ١٩٢٩ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل کردبێ، ئه‌م بڕیارنامه‌یه پێداگری كردووه كه ئێران ناتوانێ ئەو چالاکییانەی هەبێ كه پێوه‌ندییان به مووشه‌كه بالستیكهكانهوه هەیە.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته ئامریكاییه لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوە دەکا كه ئه‌م تاقیكارییه ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكیی ئێران‌و ٦ زلهێزی جیهانیی پێشێل نەکردوە كه له مانگی ژوئیەداو پاش ساڵانێك دانووستان به ئه‌نجام بە ئاکام گەیشت؛ به‌ڵام بڕیارنامه‌ی شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل کردوە کە چالاكیی ئه‌م ده‌سته له مووشه‌كه بالستیكهكان لە ئێران قه‌ده‌غه دەکا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر هه‌واڵده‌ریی كۆماری ئیسلامی له زمان حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی ئێرانه‌وه، باسی له تاقیكاریی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مووشه‌كی دوورهاوێژی “عیماد” كردبوو.
زلهێزه جیهانییه‌كان به به‌رده‌وامی ئێران به هه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی چهكو چۆڵی ناوكی تاوانبار دهكهنو هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی به‌ربڵاو به‌دژی ڕێژیمی تاران‌و پاشانیش له ڕێگه‌ی دانووستانی درێژماوه ده‌ستیان وه ڕێككه‌وتنی ناوكی ڕابگا كه ئامانجیان له‌م هه‌وڵانه به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران بووه.