لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارە لە مانگی ڕەزبەری داهاتوودا ڕێژیمی تورکیە بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە ژنێڤ بە شێوەیەکی نمادین دادگایی بکرێ .
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەڕەبیە”، کە ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی جۆزەردان، بڵاو کراوەتەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن دەوڵەتی ئەردۆغان لە تورکیە، سووریە، لیبی و هەروەها ئەشکەنجە و کوشتنی زیندانییەکان لە تورکیە و هەروەها پشتیوانی ئەو ڕێژیمە لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی وەکوو داعش و ئەلقاعێدە و بەرەی نوسرە، سکاڵایەکی داوەتە دادگای لاهە لە ژنێڤ و بڕیار وایە کە دادگاییەکە بە شێوەیەکی نمادین و بە بێ ئامادەبوونی حکوومەتی ئەردۆغان بەڕێوە بچێ.
شایانی باسە ، تورکیە بە توندی هێرشی کردۆتە سەر ئەو ڕێکخراوە و ئەو کارەی بە پێشێلکردنی سەروەریی سیاسیی تورکیە زانیوە و تۆمەتەکانی ڕەتکردۆتەوە.












