کەیوان کەریمی، سینه‌ماکاری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بڕیاری دادگای شۆڕشی شاری تاران سزای ٦ ساڵ زیندانی له‌گه‌ڵ لێدانی ٢٢٣ی قامچیی بەسەردا سەپا.
لقی ٢٨ ی دادگای شۆڕشی شاری تاران که‌یوان که‌ریمی، سینه‌ماکاری لاوی خه‌ڵکی بانه‌ی بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە به دژی کۆماری ئیسلامی” ئیسلام” دادگایی کردوه و سزای قورسی ٦ ساڵ زیندانی و ھەروەھا لێدانی ٢٢٣ی قامچیی بەسەردا سەپاوە.
کەیوان کەریمی، ده‌رهێنه‌ری کوردی خەڵکی شاری بانە له ڕۆژهه‌لاتی کوردستانه که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌کانی پێشاندانی کێشه و مه‌ینه‌تییه‌کانی کورد له ئێرانه.
ئه‌و پێشتریش له کانوونی یه‌که‌می ساڵی 2013 دا بە ھۆی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی “نووسینی شار” دەستبەسەر کرا.
فیلمی “سنووری شکاو” بەرھەمێکی دیکه‌ی کەیوان کەریمییه کە به ڕوونی تیشکی خستۆته سەر ژیانی کۆڵبەرانی کورد و دۆخی نالەباری ژیانیان. ئه‌و فیلمه تا ئێستا لە 65 فێستێڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیدا پیشان دراوه و ١١ خەڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتوه، که خه‌ڵاتی فستیڤاڵی ” تولفا” له ئیتالیا یه‌ک له‌وانه.
ھەروەھا فیمی “ژن و مێردی کرێکار” یەکێکی دیکه لە فیلمەکانی ئەم دەرھێنەرە کوردە کە لە ساڵی رابردو خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستێڤاڵی “سوررئالید”ی وڵاتی کۆلۆمیبای وهدەست ھێنا.
فیلمی “نووسینی شار” نوێترین بەرھەمی کەیوان کەریمییه کە ھێشتا لە ئێران بە شێوەی گشتی نەخراوەتە بەر چاوی بینەران، ئەم فیلمە باس لە مێژی دیوارنووسی و گرافیکە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی پاش شۆڕشی ئێران دەکات.
که‌یوان که‌ریمی، ده‌رچووی زانکۆی تاران له به‌شی کارگێڕی میدیا و برای ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی کۆچکردووی کورد، ته‌ها که‌ریمییه.
“ژن و مێردی کرێکار”، ” سنووری شکاو” و ” نووسینی شار” سێ به‌رهه‌می سینه‌مایی که‌یوان که‌ریمین که تا ئێستا له فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا پیشان دراون و ده‌یان خه‌ڵاتیان وه‌گرتوه که به‌شێکیان بریتین له:
خه‌ڵاتی یه‌که‌می زیوینی سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلی به‌یرووت؛ خه‌ڵاتی تایبه‌تیی فستیڤاڵی فیلمی ” موستێر مهپ”ی ئیسپانیا؛ خه‌ڵاتی تایبه‌تیی پێنجه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی کورته فیلمی ” لایده‌ن” له وڵاتی هۆڵه‌ند و؛ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دێکۆمێنتاریی فستیڤاڵی فیلمی ” فیل‌و فه‌ست”ی سڵۆڤۆنی.