هەڤاڵانی بەڕێز لە پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە
لەگەڵ ڕێز و سڵاو!
بە بۆنەی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبەکەتان، پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە بە گەرمی پیرۆزباییتان پێدەڵێین. حیزبی ئێوە لەو ماوە دوور و درێژەدا خەباتی بێوچانی بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد لە سووریە کردوە و لەو پێناوەشدا قوربانیی داوە. هەر لە سایەی ئەم بەردەوامی و خەبات و قوربانیدانەی حیزبی پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد و، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژئاواوە، پرسی کورد لە سووریە قۆناغی گرینگ و پڕبایەخی بڕیوە و دەسکەوتی مێژووییشی وەسەر یەک ناوە.
لەم دەرفەتەدا پێداگری لەسەر ئەوەش دەکەینەوە کە پرسی کورد لە ڕۆژئاوا و لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان لە هاوکێشەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهاندا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەرێ. سوودوەرگرتن لەو دەرفەتانەی بۆ کورد هاتوونە پێشی و دوورکەوتنەوە لە هەڕەشە و مەترسییەکان، لە گرەوی گرتنهبهری سیاسهتێکی واقعبینانه، ههڵبژاردنی گوتارێکی کارادایە و، نەهێشتنی ههڕهشهکانی بهردهم بزاوتی سیاسیی کورد له ڕۆژئاواش لە پەلەی یەکەمدا، پێویستیی به کۆدهنگی و هاوپێوهندیی ههموو هێزه سیاسییهکانە لەم بەشەی نیشتمانەکەماندا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریە بە حیزبی دۆست دەزانێ و پێوەندییەکی باش و جێی شانازیی لەگەڵ ئێوە هەیە، لەو بارەیەوە ئارەزووی سەرکەوتنتان بۆ دەکا.
بە هیوای دەسپێکی ساڵێکی نوێ لە تێکۆشان و خەباتی ئێوەی هەڤاڵانی هێژا لە پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد، لە پێناو وەدیهێنانی مافەکانی گەلی کورد لە سووریە و چارەسەری پرسی کورد لەو وڵاتەدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی