” خوسرەو سادقی برووجنی”، ڕۆژنامەنووس و ئەندامیی ئەنجومەنیی سێنفی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد لە تاران، بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم درا.
“خوسرەو سادقی برووجنی”، ڕۆژنامەنووس، لە لاپەڕەی شەخسی خۆی لە تویتێردا باسی لەوە کرد کە بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم دراوە و حوکمەکەی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیاندراوە.
ناوبراو، پێشتریش لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی قازی “مەقیسە”، حوکمی هەشت ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و دواتر لە دادگای پێداچوونەوەدا حەوت ساڵ لە حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.
“خوسرەو سادقی”، بە تاوانی تەبلیغ و دژایەتیی نیزام بە پێنج ساڵ و هەروەها، سووکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە دوو ساڵ زیندان حوکم دراوە.
بەپێی یاسای سزادانی ئیسلامی، پێنج ساڵ لە حوکمی ناوبراو دەبێ جێبەجێ بکرێ.
ئەو ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری کاروباری کۆمەڵایەتی کە لە ١٨ی بانەمەڕی ٩٨ی هەتاوی، دەسبەسەر کرا بوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی باڵای کۆمەڵناسی و ئەندامی “ئەنجومەنی سێنفی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد”ی تارانە.