دوو سەرکردەی دیاری ئەلقاعیدە لە ئیدلبی سووریە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژران.
بە پێی هەواڵی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێ فڕۆکەی ئەمریکایی بووبێ لە دەورووبەری ئیدلیب لە ماشینی هەڵگری ئەو دوو سەرکردەی ئەلقاعیدەی داوە و لە ئاکامدا هەردوو کەسەکە بە ناوەکانی”قەسام ئەلئۆردۆنی”، بەرپرسی سەربازی ڕێکخراوەکە لە سووریە و بیلال ئەلسەنعانی” یەکێک لە جێگرەکانی ناوبراو کوژراون.
شایانی باسە کە ئەو دوو کەسە سەر بە ڕێکخراوی تێرۆریستیی “پاسەوانانی ئایین” کە لەساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە و بەشێکن لە ئەلقاعێدە و لە بەرەی ئەلنۆسرە نزیکن.
جێگای ئاماژەیە کە ڕووسیە و سووریەش پاش ٣ مانگ لەم ڕۆژانەدا بوردومانی ناوچەکانی ئیدلیبیان دەست پێکردۆتەوە.












