“یەحیا ئیبراهیمی”، دوای ماوەیەک ڕاگیران لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، “یەحیا ئیبراهیمی”، کوڕی “عەلی ئیبراهیمی”، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “کانێ ڕەش”ی ناوچەی شنۆ کە ماوەی ٤٣ ڕۆژ بوو دەسبەسەر کرابوو ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم”، دەسبەسەر کرابوو و دوای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بە بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
شایانی باسە، ڕەشبگیری و دەسبەسەرکردنی لاوانی کورد لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە بۆداڕێژراو لە هەموو شارەکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژ نییە چەند لاوی کورد بە تۆمەتی جیاواز دەسبەسەر نەکرێن، کە بەشی زۆریان لە بەندیخانەدان و چارەنووسیان ناڕوونە و بەشێکیشیان حوکمی زیندان و ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە و هێندێکیشیان بە دانانی بارمتەی قورس و لە ژێر چاودێریدا ئازاد کراون.