یەکێک لە کەسە هەرە گرینگ و نزیکەکانی مادۆرۆی سەرۆک کۆماری وێنزۆئێللا کە بۆ ئەنجامدانی کارێکی نهێنی بەرەو ئێران وەڕێکەوتبوو، لە لایەن پۆلیسی وڵاتێکی ئەفریقاییەوە دەسبەسەر کرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز”، ڕۆژی شەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، بازرگانێکی خەڵکی کۆلۆمبیا بە ناوی “ئەلێکس ساب”، کە کەسێکی زۆر نزیک لە نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆک کۆماری وێنزۆئێلایە و لە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ و نزیک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە، بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی سەر هەردوو وڵات، لە وڵاتی “کیپ وەرد” کە وڵاتێکی ئافریقاییە لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر و ڕادەستی پۆلیسی ئینتێرپۆل کرا.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و وێنزۆئێلا دوو وڵاتی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژن کە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتیانی خۆیان و وڵاتانی دیکەش سوورە و، لە جیهاندا بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کوشتن و ئەشکەنجە و زوڵم و زۆر و ئاژاوە نانەوە لە پەراوێز خراون و هەروەها، لە لایەن خەڵکی وڵاتەکانی خۆشیانەوە شەرعییەتیان لەدەست داوە.












