شاندێکی پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتیک ” په یه ده” سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد.
رۆژی سێ شەممە ٢١ی رەزبەری ٩٤ ( ١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٥ ) شاندێکی پێوەندییەکانی پارتی یەکێتی دێمۆکراتی ” پە.یە.دە ” لە هەولێر پێکهاتوو لە یاسین کۆبانی‌و ئالان سلیڤی سەردانی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە هەولێر کرد و لە لایەن ئیبراهیم زێوەیی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوهندیو حسن کاکیلی، کادری پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له هه‌ولێر پێشوازییان لێ کرا .
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئیبراهیم زێوەیی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ” پەیەدە “ی له شاندی پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتیک کرد‌و، دواتر کۆمەڵێک بابەت‌و پرسی پێوەندیدار بە کێشەی کورد لە هەمووبهشهکانی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا ئاڵووگۆڕه نوێیه‌کان له خۆراوای کوردستان، باکوور‌و ڕۆژههڵاتو هه‌روه‌ها ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له باشووری کوردستان هاتنه به‌ر باس‌و دوو لایه‌ن خوێندنه‌وه‌و سیاسه‌تی حیزبی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێنایه به‌رباس.
لە کۆتایی دانیشتنه‌که‌شدا پێداگری لە سەر به‌رده‌وامیی پێوەندی دوولایه‌نه‌ی نێوان حیزبی دێمۆکرات‌و په‌یه‌ده، رۆژهەڵاتو رۆژاوای کوردستان کرایه‌وه‌و چۆنیەتیی بەهێزترکردنی ئەو پێوەندییانه تاوتوێ کران.