سەرۆکی حیزبی بەشداریی نەتەوەیی ئەفغانستان “نەجیبوڵا کابۆلی” دەڵێ: “خامنەیی گەورەترین تێرۆریستی جیهانە و مافی ئەوەی نییە لە بارەی مافی مرۆڤەوە قسە بکا”.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئەفغانستان، ڕۆژی هەینی، ٢٣ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “نەجیبوڵا کابۆلی”، سەرۆکی حیزبی بەشداریی نەتەوەیی ئەفغانستان لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا لە “کابۆل”، ڕاپۆرتێکی لە جینایەتەکانی خامنەیی و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی خوێندەوە کە بەرانبەر خەڵکی جیهان و ئێران و بە تایبەت خەڵکی ئەفغانستان ئەنجامیان داوە .
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە کوشتنی دەیان ئەفغانی لە سەر سنووری ئێران و ئەفغانستان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە و دڕندانە کە ناچارکران خۆیان بخەنە ڕووباری”هەریڕوود”ـەوە و، لە ٥٥ کەس ٢٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە، وتی ئێمە ئەو هاوارەی هاووڵاتییەکانمان لە بیر ناچێ کە پاش ئاگرتێبەردانیان لە لایەن جینایەتکارانی خامنەییەوە، داوای قومێک ئاویان دەکرد و هەڵدەقرچان.
شایانی باسە کە بێجگە لە ٢٥ کەس کە لەسەر سنوور بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران خنکان لە دوو ڕووداوی جیادا لە کرمان و یەزد ٧ هاووڵاتیی ئەفغانی بەتەقەی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم ئاگریان گرت و کوژران.












