میتی تورکیە، “عەبدوڵا بۆزۆرگ زادە”، چالاکی بەلووچی دەسبەسەر کردوە و مەترسی ڕادەستکردنەوەی بە ڕێژیمی ئێران هەیە.
بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر ناوبراو بڵاو بۆتەوە، ناوبراو لە لایەن میتی تورکیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەرکراوە و داوای هاوکاری لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەکا و دەڵێ بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن میتی تورکیەوە دەسبەسەر کراوم و ئەگەری زۆری هەیە کە ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێمەوە .
شایانی باسە کە “عەبدوڵا بۆزۆرگ زادە”، چالاکی مەدەنیی بەلووچ پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەسدرێژی کردنی هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیرانشەهر بۆسەر ٤١ کچی بەلووچ، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە بە ١١ ساڵ زیندان حوکم درا و پاشان بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی ئازادکرا و خۆی گەیاندە وڵاتی تورکیە، ئێستاش لەوێ مەترسیی دیپۆرت کردنەوەی لەسەرە.
جێگای ئاماژەیە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بە جێگای دەسبەسەرکردنی دەسدرێژیکەران بۆسەر کچانی بەلووچ، ئەوانەیان دەسبەسەر کرد کە ناڕەزایەتییان بەو جینایەتە دەربڕی بۆ ئەوەی خیانەت و گەندەڵییەکانی خۆیانی پێ داپۆشن.












