کارمەندێکی شارەداریی بەم بە ناوی “سەمانە سام نژاد” کە ١٥ ساڵە کارمەندی شارەدارییە بە هۆی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی شارەداری شاری بەم، ناچار بە تەرم شۆردن کراوە.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی “شەهروەند” ڕۆژی شەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، کارمەندێکی شارەداری شاری بەم بە ناوی “سەمانە سام نژاد” کە ١٥ ساڵە کارمەندی شارەدارییە و لە بەشی بەرنامە داڕشتندا لەو ئیدارەیە کار دەکات و هاوکات ئەندامی شورای شاری “بەم”ـە، پاش ئەوەی کە ناڕەزایەتی سەبارەت بە کار و هەڵسۆکەوتی شارەداری ئەو شارە دەردەبڕێ و لە بارودۆخی کۆرۆنادا ناوبراو بە کەمتەرخەم ناودەبا، لە لایەن شارەدارەوە دەخرێتە بەشی تەرم شۆردن و ئیستا ناچارە لەو بەشەدا بە شۆردنی تەرم فەرمانەکانی شارەدار جێبەجێ بکا.
شایانی باسە کە ڕادەربڕین لە ئێرانی بن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گەورەترین تاوانە و ناڕەزایەتیی بەرانبەر پلەخوارترین بەرپرسی ڕێژیم تاوانە و سزای نائینسانی و نایاسایی بەدواوەیە.