“غوڵامڕەزا مەنسووری”، دادوەری ڕێژیم کە تاوانبارە بە وەرگرتنی بەرتیلی ٥٠٠ میلیون یۆرۆیی و گەندەڵییەکی زۆر لە دەزگای دادی ڕیژیم، ڕۆژی هەینی، لە بۆخارێست پێتەختی ڕۆمانی دەسبەسەر کرا .
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ڕۆمانی، ڕۆژی هەینی، ٢٣ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “غوڵامڕەزا مەنسووری”، دادوەری دەزگای قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوانبار بە دزی و گەندەڵی کە پێشتر هەڵاتبوو بۆ ئاڵمان، لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوورەوە لە دادگای ئاڵمان سكاڵای لەسەر تۆمار کرابوو، دەچێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بۆخارێست پیتەختی وڵاتی ڕۆمانی و لەو شوێنە لە لایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە دەسبەسەر دەکرێ .
شایانی باسە کە وتەبێژی دەزگای دادی ڕێژیم غوڵام حوسێن ئیسماعیلی هەواڵی دەسبەسەرکردنی ناوبراوی لە لایەن ڕۆمانییەوە پشتڕاست کردەوە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو کە پێشتر دادوەری “لەواسان” بوو لە تاران، بێجگە لە وەرگرتنی ٥٠٠میلیۆن یۆرۆ بەرتیل چەندین پەروەندەی دیکەی دزی و گەندەڵی هەیە.












