خۆپیشاندانێک له شاری کۆڵنی ئاڵمان بۆ مه‌حکومکردنی سیاسه‌تی ئێعدام‌و سه‌رکوتی خه‌ڵک له ئێران به‌هۆی کۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمان به‌شدارییان تێداکرد.
بە مەبەستی مەحکوومکردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌و دەربڕینی دەنگی ناڕەزایەتی بەندکراوانی سیاسی ئێران‌و کوردستان، له خۆپیشاندانێکدا که به‌بۆنه‌ی ١٠ ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی دژ بە ئێعدام لە شاری کۆلن ڕێکخرابوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به جێبهجێلردنی حوکمی ئێعدام به تایبه‌ت ئێعدامی زیندانیانی سیاسی مه‌حکوم کرا.
لەم کۆبونەوەیەدا چەندین وتار بە دو زمانی کورد و ئاڵمانی سەبارەت بە دژایەتی لەگەڵ حوکمی ئێعدام‌و مه‌حکومکردنی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوێندرایەوە، هه‌روه‌ها پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لە وڵاتی ئاڵمان له‌لایه‌ن سوڵتان گوڵاوی پێشکێش کرا.