هونهرمهندانو موسیقارهکانی کورد خه‌ڵاته‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی “موزیکی ئێمه” له‌ئێرانیان وه‌ده‌ستهێنا.
له کۆتایی رێوڕه‌سمی سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ی موزیکی ئێمه بۆ ناساندنی باشترینه‌کانی موزیکی ساڵی ڕابردووی ئێران که له ته‌لاری وه‌حده‌ت له‌شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو، ئاوازدانەریو ژەنیاری ناوداری کورد کەیهان کەلهوڕ، خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی باشترین ئه‌لبومی موزیکی مۆدێرن، نه‌ته‌وه‌کان و کلاسیکی به‌هه‌ڵبژاردنی کارناسان بۆ ئه‌لبومی “لایه‌کانی تاریکی” پێبه‌خشرا.
هه‌روه‌ها له‌به‌شی باشترین ئه‌لبومی موزیکی هاوچه‌رخ، ره‌سه‌ن و کلاسیکی ئێرانی به‌هه‌ڵبژاردنی کارناسان ئه‌لبومی “تنۆکه‌کانی باران” به‌رهه‌می که‌یخوسره‌و پوورنازری، ته‌همورس و سۆهراب پوورنازری و به‌ده‌نگی عه‌لیڕه‌زا قوربانی هه‌ڵبژێردرا.
له به‌شی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌لبومی موزیکی تێکه‌ڵاو و ئه‌زموونیدا خه‌ڵاتی به‌رهه‌می هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵکی به هومایوون شه‌جه‌ریان و سۆهراب پوورنازری بۆ ئه‌لبومی “سووراوی خه‌ست” پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها ئه‌لبومی “نهفریشتهم، نه‌شه‌یتان” به‌رهه‌می ته‌همورس پوورنازری وه‌کوو پڕفرۆش‌ترین ئه‌لبومی مه‌جازی هه‌ڵبژێردراو له‌به‌شی باشترین پارچه‌موزیکی تێکه‌ڵاو به‌سته‌ی “له‌گه‌ڵ من ئه‌ی پەیکەر” به‌رهه‌می سۆهراب پوورنازری خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی له‌روانگه‌ی کارناسانه‌وه وه‌ده‌ستهێنا.
سێهه‌مین جه‌ژنی ساڵانه‌ی موزیکی ئێمه به‌دروشمی “جه‌ژنی هاودڵیی چالاکانی موزیکی ئێران” و به‌ئامانجی قهدرناسیو پێ‌زانین له‌یه‌ک ساڵ چالاکیی هونه‌رمه‌ندانی بواری موسیقی به‌ڕێوه‌چوو.