زیاتر له ٦٠٠ قوتابیی بۆکان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵان له فستیڤاڵێکی نمادیندا درێژترین نه‌ققاشیی ئێرانیان کێشاوه.
له‌و فستیڤاڵی وێنه‌ییه‌دا قوتابیانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌ی خه‌دیجه‌ی بۆکان ئه‌و نهققاشییه ٤٠٠ میترییهیان به‌به‌شداریی شۆڕش نه‌سیری، به دهستوبردترین شێوه‌کاری ئاسیا کێشاوه‌ته‌وه.
شۆڕش نه‌سیری له په‌راوێزی ئه‌و فستیڤاڵه‌دا گوتی ئه‌و چالاکییه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی منداڵ‌و به مه‌به‌ستی رێزگرتن له منداڵان‌و پێکهێنانی که‌شێکی شاد‌و خۆشی بۆ ئه‌وان پێکهاتوه.
ئه‌و گوتی بۆ ئه‌و نهققاشییه گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر قوتابییه‌ک میترو نیوێک کاغه‌ز له‌به‌رچاو گیرابوو، قوتابییه‌کانیش به که‌لکوه‌رگرتن له میدادڕهنگی، گواش، می‌داد شهمعیو ماژیک وێنه‌ی دڵخوازی خۆیان کێشاوه.
له کۆتایی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که له ساڵۆنی وه‌رزشیی ده‌بیرستانی سه‌عاده‌تی میراوای بۆکان به‌ڕێوه‌چوو، ٣٠ که‌س له قوتابییه‌کان که باشترین وێنه‌کانیان کێشابۆوه خه‌ڵات کران.