“ئومێد زارعی”، بەرپرسی کۆڕی هەڵپەڕکێی “ئەوین”، وەک یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی داوەری فیستواڵی نێونەتەوەیی ئەرمەنستان هەڵبژێردرا.
هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵات و خەڵکی شاری بانە، “ئومید زارعی”، بەرپرسی کۆڕی هەڵپەڕکێی “ئەوین”ی بانە وەک ئەندامی لێژنەی داوەری و هەڵسەنگاندنی حەوتەمین فیستیواڵی نێونەتەوەییی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی ئەرمەنستان هەڵبژێردرا.
جێی ئاماژەیە، ئەم فیستیواڵە هەموو ساڵێک بە بەشداریی دەیان گرووپ و سەدان هونەرمەندیی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گرووپەکان نوێنەری دابونەریت و هونەری گەلی خۆیانن.
شایانی باسە، کەم نین ئەو هونەرمەند، نووسەر و ورزشکارانەی کە ساڵانە بەشداریی لە فیستیواڵە جیهانییەکان دەکەن و لەم ڕێگەیەوە توانیویانە فەرهەنگ و کولتووری کورد بە جیهان بناسێنن و هەروەها ببن بە سەرکەوتوانی ئەو فیستیواڵانە و خەڵاتە جیهانییەکان بەدەست بهێنن.