کتێبی “رهای اسیر”، بەرهەمی لاوێکی خەڵکی شاری سەقز کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
کتێبی “رهای اسیر”، بەرهەمی نووسەری لاوی خەڵکی شاری سەقز، “فاتمە ئەمینی”، چاپ و بڵاو بووەوە.
ئەو کتێبە گێڕانەوەیەکی ڕاستەقینەیە، کە بە زمان و دەربڕینێکی سادە و ڕەوان نووسراوە و دەربڕی ئازارەکانی ژنان و تراژیدیایەکی ڕاستەقینەیە کە باس لە قەتڵی نامووسی کچێکی خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی شاری سەقز دەکا.
“فاتمە ئەمینی”، نووسەری کتێبەکە، کە بۆخۆی ماوەیەک لەگەڵ کوژراوەکەدا ژیاوە، بۆ ئەوەی ئەمانەتدارییەکەی پاراستبێ وهەروەها بە مەبەستی داکۆکی لەسەر مافی زەوتکراوی ژنان لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا، دەستی داوەتە نووسین و بڵاو کردنەوەی ئەم کتێبە.
جێی ئاماژەیە، ئەو بەرهەمە، لە لایەن بڵاوکراوەی “ناوەند”ی بانە بە پێشەکیی دوکتور “عەبدوڵڵا لەتیفپوور”، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
شایانی باسە، بە سەرنجدان بە کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا و هەروەها، بڵاوبوونەوەی قەتڵە نامووسییەکان لەم مانگانەی ڕابردوودا، چاپ و خوێندنەوەی ئەم کتێبە، بێسوود نابێ.